عیسا پژمان ،کوڕی عه‌بدوڵڵا ،ساڵی 1303 ی هه‌تاوی ( 1924 زایینی )له‌شاری سنه له دایک بوو و له زانستگه‌ی "میللی"، بکالریۆسی یاسا وه‌رده‌دگرێ و پاش خزمه‌ت له ئه‌رته‌شدا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ "ساواک" (ده‌زگه‌ی ئه‌منی ڕژێمی شا ) و تا ساڵی 1355 (1976)درێژه به کاره‌که‌ی ده‌دا.عیسا پژمان ،سه‌رۆکی پێشووی نوێنه‌راێتی "ساواک" له ئێراق ده‌بێ و سه‌رۆکایه‌تی پێشووی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری و ئاسایشی پۆلیسی ئێران به‌رله سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌بێت0عیسا پژمان پێش بینی کۆده‌تاکه‌ی "عه‌بدولکه‌ریم قاسم" له ئێراقی کردبوو و به‌ئاگاداری "به‌ختیار"ی گه‌یاندبوو که ئه‌ویش هه‌مان پرسی له دیمانه‌ی "کێندی" دا خسته به‌رباس که‌چی سی. ئای. ئه‌ی و شا پشت گوێیان خست و ته‌نانه‌ت شا له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆره‌ش قه‌ڵس و تووڕه بوو.فره‌ی پێ ناچێ و کۆده‌تا ڕوو ده‌دا و عیسا پژمان به نوێنه‌راێتی ساواک له ئێراقدا ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی کوردستانی ئێراق ده‌کات هه‌تا به‌ر‌گی واقیع به وه‌ر داخوازه‌که‌ی شادا بۆ ئه‌نجامی کۆده‌تا به‌دژی "عه‌بدولکه‌ریم قاسم " و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی پاشاێتی بۆ سه‌ر ده‌ور له‌و وڵاته‌دا ، بکات.
کتێبی "ڕه‌شه‌بای ڕووداو" هه‌ڵگری کۆمه‌ڵه زانیارییه‌کی نه‌پندی و نهێنی ده‌زگه‌ی ساواکی ئێران له سیی تا په‌نجاکانی هه‌تاوییه .ئه‌رچی سه‌رهه‌نگ عیسا پژمان پێشتر زۆر نووسین و بابه‌تی له‌م جۆره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاو کردۆته‌وه به‌ڵام له‌م وتووێژه‌دا به شێوه‌ی ڕوون زۆر شتی نه‌وتراو له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران ده‌گێڕێته‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...